فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ (29)ى ئایارى (2021)، دواى بڵاوبوونەوەى هەواڵى وەرگرتنى (150) دۆلار پێشمەرگەیەکى خاوەن پێداویستى تایبەت بە ناوى کامەران مەحموود، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بۆیه ئه‌م ئه‌ركه سپێردراوه به به‌شی (Ground Handling Service) و بڕی پاره‌ی دیاریكراویش بۆ سه‌رخستنی گه‌شتیاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بۆ ناو فڕۆكه، ده‌بێت هێڵه ئاسمانییه‌كان بیده‌ن به به‌شی (Ground Handling Service)، نەک گه‌شتیاره‌كان.
هەروەها لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، دوا به دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی وەگرتنى (150) دۆلار بۆ سه‌رخستنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌لایه‌ن كۆمپانیای فڵای ئه‌ربیله‌وه، ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته، هه‌رچی زووه ڕاستی ڕوداوه‌كه و ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێژنه‌كه بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
کامەران مەحموود، کە پێشمەرگەیەکی خاوەن پێداویستی تایبەتە، دوێنێ ڕایگەند، لە فڕۆکەخانەی هەولێر بە زۆر (150) دۆلاریان لەلایەن کۆمپانیایەک لێوەرگرتووە، لەبەرامبەر یارمەتیدانی بۆ سواربونی ئەو فڕۆکەی کە دەیگەیاندەوە ئەڵمانیا، لە کاتێکدا ئەو دو برای خۆی لەگەڵی بووە.
ئەوەشى خستۆتەڕوو، ئەو کارمەندانەى سوارى فرۆکەى کردووە، بیانى بوونە و هیچ لە زمانی ئەو تێنەگەیشتون و زۆر ئازاریان داوە، تەنانەت جانتای کەل و پەلەکانیشیان بە زۆر خستوەتە باوەشی خۆی و ئەوەش هەم دیسان ئازاری داوە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment