دوو پێشمەرگەى حدکا لە مەهاباد شەهید بوون کوردستانی

نوچەنێت:

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕاگەیێندراوێکدا شەهیدبوونى دوو پێشمەرگەى لە شارى مەهاباد ڕاگەیاند و دەشڵێت، "نزیک ئاوایى لکبن بەر هێرشى ڕژێمى ئێران کەوتوون."

ئەمڕۆ یەکشەممە (30)ى ئایار، دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان  لە ڕاگەیێدراوێکدا ئاماژە بە شەهیدبوونى دوو پێشمەرگەى حدکا دەکات و دەڵێت، "شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی تیمێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر جادەی مەهاباد ـ پیرانشار نزیک ئاوایی لکبن دەکەونە بەر هێرشی بەکرێگیراوانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی"، کەوتن.

ئەوەشى خستۆتەڕوو، " دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی هادی شێخە خەڵکی پەسوێ و ئەیوب سوڵتانی خەڵکی ئاوایی خورینج سەر بە شارستانی پیرانشار بەداخەوە شەهید بوون."

 

دەقى ڕاگەیێندراوى حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران:

ڕاگەیەندراوی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان 

خەڵکی خەباتگێڕ و ئازادیخوازی کوردستان 

شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی تیمێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر جادەی مەهاباد ـ پیرانشار نزیک ئاوایی لکبن دەکەونە بەر هێرشی بەکرێگیراوانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی هادی شێخە خەڵکی پەسوێ و ئەیوب سوڵتانی خەڵکی ئاوایی خورینج سەر بە شارستانی پیرانشار بەداخەوە شەهید بوون.
سەرەخۆشی لە هاوسەنگەران و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین. 

ڕێگایان پڕ رێبوار بێ 

دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

9ی جۆزەردانی 1400ی هەتاوی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین