شیرین ستایشی ئەلیسا دەکات رەنگاورەنگ

لاڤین عومەر :نوچەنێت

بەهۆی ئەوەی ئەلیسا لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی گۆرانییەکی شیرین عه‌بدولوه‌هابى دووباره‌ دەڵێتەوە، شیرین دەسخۆشی لێده‌كات و ستایشی دەکات.

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 30ى ئایار گۆڤارى "سیدتى" لە هەواڵێکدا باس لە هەڵوێستی شیرین عبدالوهاب دەکات دوای ئەوەی گۆرانیەکی خۆی بەدەنگی ئەلیسا بیستووه‌.

لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی ئەلیسا گۆرانییەکی شیرینی به‌ ناوى" مشاعر" دووبارە کردۆتەوە کە گۆرانییەکە لە ساڵی ٢٠١٣ تۆمار کراوە و بەناوبانگە، پێشتر ٢٠٠ ملیۆن بینەری هەبووه‌.

شیرین لەو بارەیەوە لە تویتێکدا  ده‌ڵێ، "ئەلیسای خۆشەویستم، گۆرانى مشاعرت بەهەستێکی راستگۆوه‌ گوت، ئەوه‌ بۆ من دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تۆ چه‌نده‌ خۆشه‌ویستى ده‌كه‌یت و رێز له‌ هونه‌ر ده‌گریت".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین