وەزارەتى ئاوقاف و کاروبارى ئایینى روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره ڕایدەگەینێ‌، تاوەکو ئێستا یەکلایى نەبۆتەوە ئەمساڵ حەج دەکرێ یاخود نا، هەروەها ئاگادارى هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و دەشڵێت، هەر کۆمپانیایەک بانگەشە بۆ حەجی بازرگانی لە ئەمساڵدا بکات، ئەوا رێوشوێنی یاسایی بەرامبەرى دەگیرینەبەر.

ئەمڕۆ یەکشەممە (30)ى ئایار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگەیاند، تاكو ئێستا هیچ رێنماییه‌كی فه‌رمی بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه‌ بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵی حه‌ج ده‌رنه‌كراوه‌.

ئاماژەش بەوەش دەکات، له‌ رێگه‌ی هه‌ندێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان و سۆشیال میدیا، رێكلامی به‌شێك له‌ كۆمپانیاكان ده‌بینرێ بۆ ئه‌نجامدانی حه‌جی بازرگانی و داوا له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن خۆیان ناونووس بكه‌ن، به‌ڵام لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین پڕۆسەی فەریزەی حەج تەنیا لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتییەوە دەبێت.

هەر ئەمڕۆ نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە رووداوی راگەیاند، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەرپرسە لەو بابەتە نەوەک کۆمپانیاکان، بۆیە هاونیشتیمانیان نەچن بەدەم ئەو رێکلام و پڕوپاگەندانەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین