ژمارەیەک مووشەک کە بە ئاراستەى هەولێر دانرابوون دەستى بەسەرداگیرا کوردستانی

نوچەنێت:

ژمارەیەک کاتیۆشەى گراد لە کەرکووک، لە نێوان گوندى حەسار و دارەمان لە سنوورى کەرکووک دانرابوون بە ئاراستەى هەولێر، بەر لەوەى بهاوێژرێن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستیان بەسەرداگیراوە.

ئەمڕۆ بەرەبەیانى دووشەممە (31)ى ئایار، بە دوورى (10) کلیۆمەتر لە کەرکووک، پێنج کاتیۆشە کە بە ئاراستەى سەنگەرەکانى پێشمەرگە و شارى هەولێر دانرابوو، لەلایەن خەڵکى دەوروبەرى ئەو ناوچەیە، هێزە ئەمنییەکان لێ ئاگاداردەکرێتەوە و دواتریش دەستى بەسەردا دەگیرێت.

 تاوەکو ئێستا بە دیاریکراوى نەزانراوە ئەم کاتیۆشانە لەلایەن چە گرووپ و هێزێکەوە دانراوە، بەڵام بەپێى لێدوانى خەڵکى ئەو ناوچەیە، دوێنێ شەو هێزێکى چەکدار لەم شوێنەى کاتیۆشەکانى لێدانراوە، بینراون و  سووڕاونەتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین