له‌سه‌ر مووچه‌ په‌رله‌مان هه‌فته‌یه‌ك ده‌رفه‌ت به‌ حكومه‌ت ده‌دات کوردستانی

نوچه‌نێت

د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر دانیشتنى سبه‌ى روونكردنه‌وه‌ى داوه‌ و پێیوایه‌ به‌ بێ ئاماده‌بوونى وه‌زیرى دارایى دانیشتنه‌كه‌ ئامانجى نایه‌ته‌دى و ئاشكرایشى ده‌كات هه‌فته‌یه‌ك ده‌رفه‌تیان به‌ حكومه‌ت داوه‌ بۆئه‌وه‌ى روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر كێشه‌ى مووچه‌ بدات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ یه‌كى حوزه‌یران د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ ئه‌كاونتى خۆى له‌ فه‌یسبووك روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دانیشتنى و پێیوایه‌ به‌ بێ ئاماده‌بوونى وه‌زیرى دارایى دانیشتنه‌كه‌ ئامانجى نابێت، بۆیه‌ ده‌رفه‌تێ هه‌فته‌یه‌كیان به‌ حكومه‌ت داوه‌ تا روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر دواكه‌وتنى مووچه‌ هه‌بێت.

ده‌قى روونكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان: 
 
بڕیار بوو سبەینێ چوارشەممە لەسەر دوو بابەت کۆبونەوە بکەین، یەکەمیان تایبەت بە چارەنوسی خوێندن، حکومەت وەڵامی دابووەوە کە هەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا دەنێرێت، بەڵام پەرلەمانتاران داوای ئامادەبونی وەزیری دارایی و ئابوریان کرد بەهۆی ئەوەی لەو کۆبونەوەیە باسی دامەزراندنی وانەبێژان دەکەین، باسی هەندێک کێشە دەکەین کە پەیوەندی بە پەروەردە هەیە بە گشتی".


بەهۆی ئەوەی کە وەزیری دارایی و ئابوری کە لە بەغدایە و لەگەڵ شاندی هەرێم چوەتە بەغدا، بۆیە ئەنجامدانی ئەو کۆبونەوەیە ئەو ئامانجە ناهێنێتە دی کە پەرلەمانتاران داوایان کردوە، لەبارەی موچەش خەڵک ئەو راستییە دەزانن کە ئەو بابەتە تازە نیە و لە ساڵی 2014ەوە هەیە و باسکردنی ئەو بابەتە بە ئامادەبونی حکومەت باشترە..

ئێمە جارێک زیاتر داوای ئامادەبونی حکومەتمان کردوە، بەڵام وەڵامی ئیجابیمان وەرنەگرتوە، بۆیە 56 پەرلەمانتار داوایەکیان پێشکەشکردوە کە دانیشتن بکرێت بەبێ ئامادەبونی حکومەتیش لە بەرامبەردا 65 پەرلەمانتار یاداشتێکیان ئامادەکردووە و دەیانەوێت حکومەت ئامادەبێت بۆ ئەوەی باسی موچە بکرێت".

.
ماوەی هەفتەیەکمان داوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێمانباشە ئامادەی ئەو کۆبونەوەیە ببن و، پێمان بڵێن هۆکارەکانی دواکەوتن و لێبڕینی موچە چین و، لەسەر ئەو بنەمایە قسەی خۆمان بکەین، لە نێوان 2ی حوزەیران و 10ی حوزەیراندا کە ئەو بابەتە لە ساڵی 2014ەوە هەیە هیچ رونادات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین