هاجه‌ر ئه‌حمه‌د: بۆ پێدانى نازناوه‌كه‌ مه‌رجیان رووتبوونه‌وه‌ بوو رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

هاجه‌ر ئه‌حمه‌د كه‌ هونه‌رمه‌ندێكى میسڕى گه‌نجه‌ و ناوبانگى جیهانى هه‌یه‌، له‌ به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى ئاشكراى ده‌كات به‌هۆى ئه‌وه‌ى رووتنه‌بووه‌ته‌وه‌ له‌ وه‌رگرتنى نازناوى "جوانترین سیماى جیهان" دوورخراوه‌ته‌وه‌.

هاجه‌ر ئه‌حمه‌د كه‌ هونه‌رمه‌ندێكى میسڕییه‌، له‌ ده‌یان دراما و فیلم به‌شدارى كردووه‌ و ماوه‌یه‌كیش بێژه‌ر بووه‌، له‌ به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى كه‌ له‌ كه‌ناڵى حه‌یات په‌خشكراوه‌ ئاشكراى ده‌كات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاماده‌ نه‌بووه‌ مایۆى بیكنى له‌به‌ربكات و خۆى رووت بكاته‌وه‌، له‌ پێشبڕكێیه‌كى جیهانى دوورخراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ى سه‌یر بێت كێبڕكییه‌كه‌ له‌سه‌ر سیما بووه‌ نه‌وه‌ك "له‌شولار" كه‌چى ئه‌و كچه‌ هونه‌رمه‌نده‌ رێگه‌ى پێنه‌دراوه‌ به‌شدارى بكات و له‌ لیستى ئه‌و 100 كه‌سه‌ بێت كه‌ ساڵانه‌ به‌ ناوى "جوانترین سیماى جیهان" هه‌ڵده‌بژێردرێن.

هاجه‌ر ئه‌حمه‌د له‌ ساڵى 1994 له‌دایكبووه‌ و ده‌ستپێكى كارى هونه‌رى بۆ ساڵى 2013 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین