کڕێن و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل دەبێتە ئەلیکترۆنى کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى گشتیى هاتووچۆى سلێمانى ڕاگەیاند، لەمەو دوا بە پێى بڕیارێکى وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان، کڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل دەبێتە ئەلیکترۆنى، دەشڵێت، مەبەستیان کەمکردنەوەى کێشەکانى کڕین و فرۆشتنى تۆتۆمبێلە.

عەمید فەرەیدوون عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی سلێمانی، بە ماڵپەڕی (PDK) ڕاگەیاند، لەمەودوا ھەر گرێبەستێكی كڕین و فرۆشتن لە پیشانگاكانی ئۆتۆمبێل تۆمار بكرێت، لە رێگەی سێرڤەرێكەوە یەكسەر لە ھاتوچۆش تۆمار دەكرێت لەسەر ناوی ئەو كەسەی ئۆتۆمبێلەكەی كڕیووە و پێویستە لە ماوەی مانگێكدا بەناوی خۆی بكات.

جگە لە بە ئەلیکترۆنى کردنى گرێبەستى کڕینى ئۆتۆمبێل، عەمید فەرەیدوون باسى لەوەشکرد، بەپێی بڕیاری حكوومەت، ئەگەر لە ماوەی یەك مانگدا ئەو كەسەی ئۆتۆمبێلی كڕیوە، نەیگوازێتەوە سەر ناوی خۆی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتوچۆ، رووبەڕووى سزای یاسایی دەبێتەوە.

بە وتەى بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی سلێمانی، ئامانج لەو بڕیارانە، كەمكردنەوەی كێشەكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە، چونكە خەڵكێك زۆر ئۆتۆمبێل دەكڕێت و نایگوازێتەوە سەر ناوی، خەڵک ھەیە ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە و دواتر چووەتە دەرەوەی وڵات یان خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە كۆچیدوایی كردووە و ئۆتۆمبێلەكە دەبێتە وەرەسە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین