حیزبەکان پێشنیار و بۆچوونەکانیان لەسەر دەستوور داوەتە پەرلەمان
نوچەنێت:
دواى ئەوى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە کۆنفرانسى دەستوور و یەکڕێزى، دوای لە سەرجەم لایەن و پێکهاتەکان کرد، بەشداربن لە نووسین و دەوڵەمەندکردنى پڕۆژەى دەستوورى هەرێمى کوردستان، تا ئێستا دوازدە حیزب پێشنیار و بۆچوونەکانى خۆیان داوەتە پەرلەمانى کوردستان.
مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، هەریەکە لە پارتی، یەکێتی، گۆڕان، شیوعی، لیستی سەردەم، چاکسازیی تورکمان، بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، زەحمەتکێشانی کوردستان، ئەنجوومەنی گەلی کلدانیی سریانی ئاشووری، فراکسیۆنی میللەتی تورکمان، بەرەی تورکمانی و گەشەپێدانی تورکمانی سەرنج و تێبینی خۆیان بۆ ناردوون.
سەبارەت بە بۆچوونى گۆران لەسەر دەستوور، جەلال محەممەدئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، ئەم هەفتەیە بۆچوونی خۆمان لەبارەی میکانیزمی ناردنی پڕۆژەیاسای دەستوور بۆ پەرلەمان ناردووە، وە هەرێمی کوردستان پێویستە دەستوورێکی هەبێت، ئەم دەستوورەش بەشێوازێک بێت رەنگدانەوەی خواستی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و تاک بە تاکی کۆمەڵگەی کوردی بکات.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment