ته‌قه له باره‌گایه‌كى پارتى كرا
نوچه‌نێت
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبیلێكى ژماره نه‌ناسراو ته‌قه‌ى له باره‌گاى ناوچه‌ى یه‌كى پارتى له سلێمانى كردووه، جیا له زیانى مادى هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه.
شێخ سه‌ڵاح مه‌جید به‌رپرسى ناوچه‌ى یه‌كى پارتى له سلێمانى له چه‌ند لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى زانیارییه‌كانى له‌سه‌ر رووداوه‌كه ئاشكرا كردووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى، ئۆتۆمبیلێكى جۆرى "وه‌نه‌وشه" كه سێ كه‌سى تێدا بووه، ته‌قه‌یان له باره‌گاكه كردووه. ئۆتۆمبیله‌كه جام ڕه‌ش بووه و تابلۆكه‌یشى داپۆشراو بووه.
شێخ سه‌ڵاح باسى له‌وه كردووه رووداوه‌كه كاتژمێر 6:15 به‌یانى بووه، ژماره‌ى فیشه‌كه‌كان 52 فیشه‌ك ده‌بن و به مه‌به‌ستى كوشتنییش هێرشه‌كه نه‌كراوه و پاسه‌وانانى باره‌گاكه‌یش وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه. به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه.
ئه‌و كاته‌ى ئه‌م به‌رپرسه لێدوانه‌كانى داوه گوتوویه‌تى، تا ئێستا هیچ ده‌زگایه‌كى ئه‌منى له سلێمانى په‌یوه‌ندیان پێوه‌نه‌كردوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment