منحەى زیندانیکراوانى سیاسى خەرجکرا کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان ئەمڕۆ ڕاگەیاند، "قۆناغى یەکەمى مینحەى مانگانەى زیندانیانى سیاسى، کە بڕەکەى (350) ملیۆن و (800,000) هەزار دینارە، بۆ (639) زیندانیکراو خەرجکرد."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (3)ى حوزەیران، بەپێى نوسراوێک کە  واژۆى عەبدوڵڵا حاجى محموود وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان لەسەرە، بڕیاردا "بە خەرجکردنى منحەى مانگى ئایارى ساڵى (2021) زیندانیکراوى سیاسى کە ژمارەیان (639) زیندانى کراوە."

وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان، لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک، ئاماژەى بەوەش کردووە، " وەک قۆناغی یەکەم ئەو بەرێزانەی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێنامەی دادنووسیان کردووە رۆژی دووشەممە لە ٧/٦/٢٠٢١ سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایار (٥/ ٢٠٢١)."

سەبارەت بەو زیندانى کراوانەى بایۆمەتریان نەکردووە، عەبدوڵڵا حاجى محموود دەڵێت، "ئەوانەی ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواو کردنی سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن."

دەشڵێت، "ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردوە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییەسیاسیەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین