بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه: په‌كه‌كه هێرشى كردووه‌ته سه‌ر پێشمه‌رگه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێنجى حوزه‌یران له چیاى مه‌تینا له پارێزگاى دهۆك هێرش كراوه‌ته سه‌ر هێزێكى پێشمه‌رگه تووشى شه‌هیدبوون و بریندار بوون ده‌بن، سه‌ره‌تا چه‌ند ماڵپه‌ڕێك بڵاویان كرده‌وه به‌هۆى هێرشێكى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا چوار پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بن و پێنجیش بریندار ده‌بن.
به‌ڵام دواتر سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له لێدوانێكى به ماڵپه‌ڕى رووداوى راگه‌یاندووه، هێزێكى زێره‌ڤانى له چیاى مه‌تین كه‌وتوونه‌ته كه‌مینێكى په‌كه‌كه و پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بن و چواری
تریش بریندار ده‌بن".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له دهۆك له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت رایگه‌یاند، به چه‌كى قوڕس له لایه‌ن هێزه‌كانى په‌كه‌كه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و تا ئێستا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هیدن و چواریش
بریندارن. روونیشى ده‌كاته‌وه شه‌ڕه‌كه له ناوچه‌ى چارچه‌لى له مه‌تین بووه.
روونكردنه‌وه‌ى په‌كه‌كه له‌سه‌ر هێرشه‌كه
دواتر میدیاكانى په‌كه‌كه بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانى "پارتى" و هێزه عێراقییه‌كان جموجۆڵیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ى گه‌ریلاكان له مه‌تین ده‌ستپێكردووه و ئه‌وان پێشتر هۆشدارییان داوه كه هێزه‌كان نه‌چنه پێش.
گوته‌بێژى ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌په‌گه له روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ڵێ، "ئەو هێزانە دەیانەوێت بڕۆنە ناوچەی هێزەکانمان لە مەتینا. ئێمە لە دژی دەوڵەتى تورک، کە دەیەوێت کوردستان داگیر بکات، بەرەنگاری و بەرخودان دەکەین. ئێمە داوا لەو هێزانە دەکەین لە پشتەوە خەنجەر لە هێزەکانمان نەدەن. خوێنی خوشک – برا نەڕێژن. بۆ ئەوەش بانگەواز لە هەموو گەلەکەمان و هێزەکان دەکەین".
له روونكردنه‌وه‌ى په‌كه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هێزه‌كانى عێراقیش له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بوون.
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment