چوار ژینگەپارێز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لە دەست دا کوردستانی

نوچه‌نێت

چوار ئەندامی ژینگەپارێزی ئەنجومەنی سەوزی چیای شاری مەریوان، سەربە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لە دەست دا.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی چواری حوزەیرانی ۲۰۲۱، چوار ئەندامی ژینگەپارێزی ئەنجومەنی سەوزی چیای شاری مەریوان سەر بە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ناوەکانی "شوعلە قادری"، "ئارشام عەزیزی"، "داوود باخیش" و "کاوە خەسرەوزادە" بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچوو لە ڕێگای مەریوان- سەقز گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە ۱۰ کەسی تریش بە توندی بریندار بوون.

ئەو  ژینگەپارێزانەی ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا،  بە مەبەستی پەیوەستبوونیان بە ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی پاژین لە شاری بانە و پێکەوە هەڵکشانیان بەرەو لوتکەی چیای ئاربابا، بەڕێ کەوتبوون، بەڵام لە نزیک ئاوایی سووتە به هۆی پێکدادانی تڕۆمبێل تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بوون. هەر دوێنێ تەرمەکانیان گەڕاندنەوە بۆ شارى مەریوان. 
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان یەکێکە لە چالاکترین ئەنجومەنەکان کە لە بواری ژینگەپارێزی و بە تایبەت کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان بە شێوەی خۆبەخشانە چالاکی دەکەن. 
پێشتر (ڕۆژی شەممە ٢٥ی ئابی ٢٠١٨) چوار ئەندامی ئەو ئەنجومەنە کە بۆ کوژاندنەوەی ئاگر چووبوونە پشت ئاوایی سەڵەسی شاری مەریوان، بە هۆی ئاگرەکەوە گیانیان لە دەست دابوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین