کەمپى مەخموور بۆردوومانکرا کوردستانی

نوچەنێت:

سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی ئاسمانی کردە سەر کەمپی  پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، بەرپرسى مەڵبەندى یەکێتی پشتڕاستى بۆردومانەکەى فڕۆکەکانى تورکیا بۆ سەر کەمپى مەخموور دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دواى نێوەڕۆى شەممە (5)ى حوزەیران، تورکیا لە ڕێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بۆردوومانى کەمپى مەخموورى کرد، بەرپرسى مەڵبەندى یەکێتى لە هەولێر بە رووداوى ڕاگەیاند، لە بۆردوومانەکەى تورکیا بۆ سەر کەمپى مەخموور دوو هاووڵاتى بوونتە قوربانى.

ئەم بۆردوومانەى تورکیا لە کاتێکدا، کە هەفتەى ڕابردوو (2)ى حوزەیران، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە دیدارێکى لەگەڵ کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس هەڕەشەى بۆردوومانکردنى کەمپى مەخموورى کردبوو، گووتیشى، قەندیل و مەخموور لە هەرێمى كوردستان بووینە لانكەى چەكدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان، ئەگەر ئەو دوو شوێنە پاك نەكەینەوە، ئەوان بەردەوام دەبن لە هێرشكردنە سەرمان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین