بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ كێشه‌كانى ناوخۆى كۆده‌بێته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت 

ئه‌مڕۆ جڤاتى نیشمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ مه‌كۆى سه‌ره‌كى له‌ سلێمانى كۆبووه‌وه‌ و ئامانجى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ناوخۆى بزووتنه‌وه‌كه‌یه‌. 

ماڵپه‌ڕى "KNN" ئه‌مڕۆ شه‌موو بڵاوى كردووه‌ته‌وه،‌ له‌ مه‌كۆى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانى ده‌ستیپێكردووه‌. وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماژه‌ى بۆ كردووه‌، جڤاته‌كه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك بابه‌تێك كۆده‌بێته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ بابه‌ته‌ ناوخۆییه‌كانى بزووتنه‌وه‌كه‌ هه‌یه‌.

 له‌وانه‌، دۆخى رێکخراوەیی بزوتنەوەى گۆڕان بەتایبەت پرسى ئامادەکاریی بۆ کۆنفرانسى قەزاکان، کۆنفرانسى نیشتیمانى و پڕکردنەوەى بەرپرسیارێتى رێکخراوەیی لە ئۆرگانەکان و خانەى راپەڕاندن. 

له‌ رووداوه‌كانى چه‌ند مانگى رابردوودا ده‌ركه‌وتووه‌، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى ناوخۆیى و ناكۆكى هه‌یه‌ و چه‌ندان به‌رپرسیش له‌ گۆڕان به‌ ئاشكرا باسیان له‌و كێشانه‌ كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین