پەکەکە پێشمەگەریەک لە دەرکار شەهید دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ بەیانى سێشەممە هەشتى حوزەیرانى (2021)، ئەدیب جەعفەر، بەڕێوەبەرەى ناحیەى دەرکار بە رووداوى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتى چوونى هێزەکەى پێشمەرگە و پاسەوانى سنوور بۆ ناوچەیەکى ناحیەکە، پەکەکە هێرشى کردووەتە سەر پێشمەرگە و پێشمەرگەیەک شەهید بوو.
بە پێى لێدوانى عەمید دلێر زێباری، بەرپرسی لیوای یەکی پاسەوانی سنوور بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە باکووری رۆژهەڵاتی ناحیەی دەرکار دەنگی تەقە بیستراوە و پێشمەرگەیەک شەهید بووە، بەڵام سەرچاوەی تەقەکە دیار نییە، دەنگی دوو تەقە هاتووە و دیارە لەڕێگەی قەنناسەوە بووە، لێکۆڵینەوەش لەوبارەیەوە بەردەوامە.
ئەو پێشمەرگەیەى شەهید بووە ناوى (ڕەزوان محەممەد عەلى)یە و پێشمەرگەى سوپاى (4)ى فەرماندەیى دهۆکى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگەیە.
لەبەرامبەردا زاگرۆس هیوا، وتەبێژی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە روونکردنەوەیەدا دەڵێت، ئێمە هیچ زانیاریەکمان لەبارەی شەهیدبونی ئەو پێشمەرگەیە نییە و رەنگە تورکیا ئەو پێشمەرگەیەی شەهیدکردبێت.
دەشڵێت، ئێمە دڵنیایی دەدەین کە هیچ کاتێک لوولەی تفەنگی پەکەکە ڕوو لە پێشمەرگە نابێت، لە بارەى ئەو روداوەی ئەمڕۆش هیچ زانیاریمان لەسەری نییە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment