سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا ئەمڕۆ لە هەولێر کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وا بڕیارە ئەمڕۆ دۆمەنیک راب، وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا سەردانى هەولێر بکات و لەگەل نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆببنەوە.

دوێنێ سێشەممە هەشتى حوزەیرانى (2021) دۆمەنیک راب گەیشتە عێراق، دواى پێشوازیکردنى لەلایەن فواد حسێن، لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق، سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکى پەرلەمانى عێراق کۆبوویەوە.

ئەمڕۆش وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا سەردانى هەولێر دەکات و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆدەبنەوە، بڕیارە تاوتوێى بارودۆخى عێراق و ناوچەکە بکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین