یەکێتى لە بڕیارێکى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى کەرکووک ناڕازییە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندامێکى کوردى پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەینى، ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەى کورد لە کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى کورد لەلایەن لە عەرەب و تورکمانەنەوە کەمدەکرێتەوە و دەشڵێت، لە ئێستادا تەنها (25%)ى ئەو کۆمیسیۆنە لە کەرکووک کوردە.

جەمال شوکر، ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە رووداوى ڕاگەیاند، هەندێ بەرپرسى عەرەب و تورکمان لەگەڵ بەرپرسانى حکوومەتى بە هەمان نەفەسى حیزبى بەعس کار دەکەن، ئاماژە بەوەش دەکات،ئێستا (25%)ی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانى کەرکووک کوردە، لە کاتێکدا بەپێی ژمارەی دانیشتووان بێت، دەبێ (50%)ى  ئەندامانی ئەو کۆمیسیۆنە کورد بن.

بە بۆچوونى ئەو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی  لە پەرلەمانى بەغدا، کەمکردنەوەى پشکى کورد لە کۆمیسۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى کەرکووک بە هۆى زۆر داواکارى و گوشارى هەندێ لە لە عەرەب و تورکمانى کەرکووکە، ئەمەیش وا دەکات ڕۆژ بە ڕۆژ پشکى کورد کەمتر دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین