ئیلهام شاهین چۆن ئامۆژگاری ژنان دەکات؟ رەنگاورەنگ

لاڤین عومەر: نوچەنێت

لەدوایین بەرهەمی هونه‌ری خۆیدا، ئیلهام شاهین هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب ئامۆژگاری ژنان دەکات بەوەی بە هیچ شیوەیەک لەکاتی تەنگژەکان پشت بە پیاوان نەبەستن، خۆیان رادەستی ناخۆشی و نەخۆشی نەکەن.

گۆڤاری سیدتی، لە هەواڵێکدا باس لە دوایین درامای ئیلهام شاهین دەکات کە بە ناوی( حته‌ منی) بەرهەم هاتووە، لەو درامایەدا ئیلهام رۆڵی ژنێک دەبینێ کە وێرای توشبوونی بە نەخۆشی شیرپەنجە لەلایەن مێردەکەیەوە ناپاکی لێدەکرێت.

لە پەیامێکدا کە لە ئنسگرام بڵاوی کردۆتەوە، ئیلهام شاهین له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى دراماكه‌  دەڵێت، "بە هەر ئافرەتێكى دنیا دەڵێم دڵتەنگ و ملکەچ مەبە، پێویستە بجەنگیت تەنانەت ئەگەر نەخۆشیش بێت بەسەری سەرده‌كه‌ویت، لە هیچ شتێکیش پشت بە پیاوان مەبەستە".

ئیلهام شاهین لە ساڵی ١٩٦٠ لە میسر دایک بووە، یه‌كه‌م كارى هونه‌رى بۆ ساڵى 1981 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین