شێخى ئەزهەر سەردانى عێراق و کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەپێى هەواڵێکى عەرەبى، شێخى ئەزهەر، سەردانى عێراق و هەرێمى کوردستان دەکات، دواى بانگهێشتکردنى لەلایەن حکوومەتى عێراق و بەرپرسانى هەرێمى کوردستان.

بە پێى هەواڵێکى ڕۆژنامەى ئەلنەهارى لوبنانى، وا بڕیارە لەو نزیکانە د. ئەحمەد تەیب شێخى ئەزهەر سەردانى عێراق و هەرێمى کوردستان دەکات، دەشڵێت، شێخى ئه‌زهه‌ر تا ئێستا چەندجارێک بانگهێشتکراوە بۆ ئەوەى سه‌ردانى ئەو وڵاتە بکە، له‌وانه‌ بانگهێشتی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆكى پەرلەمان و سه‌رۆكى وه‌قفى سوننه‌ و  به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستانیش.

ئەو ڕۆژنامەیەى ئاماژەى بەوەشکردووە، د. ئەحمەد تەیب شێخى ئەزهەر  رازى بووه‌ سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش بكات، بۆیە لە ئێستا خه‌ریكى دیاریكردنى كات‌ و دانانى به‌رنامەى سه‌ردانییەکە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین