وەزیرى دەرەوەى بەلجیکا سوپاسى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە درێژەى سەردانییەکەى بۆ بەلجیکا، لە دیدارێکدا لەگەڵ سۆفى ویلمز، جێگرى سەرۆک وەزیران و وەزیرى دەرەوەى بەلجیکا، سوپاسى پشتیوانیەکانى بەلجیکاى کرد بۆ هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دەى حوزەیرانى (2021) سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ لە گەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆبووەوە، بە پێى هەواڵێکى فەرمانگەى میدیایى و زانیارى "برەودان بە پوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی، مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر و شەڕى داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و بنبڕکردنی هۆکارەکانی و کارکردن بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی و تەناهی لە ناوچەکە" تاوتوێ کرد.

هەروەها دەشڵێت، " سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ پشتیوانی بەلجیکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هاوكاری و هەماهەنگیی بەلجیکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. پابەندبوونی هەرێمی کوردستانیشی بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە دووپات کردەوە."

لە بەرامبەردا، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، "سوپاسی هەماهەنگیی وکارئاسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ نێردەکانی بەلجیکا بۆ عێراق و سوریا". هەروەها "هاوسۆزی و پشتیوانیی و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی گرفت و ئاستەنگە ئەمنییەکان و تیرۆر بەگشتی."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین