گۆرانیەکی تەها قادر قەدەغە کرا رەنگاورەنگ

سیهام میران، نوچەنێت

بەگوێرەی بڕیارێک کە ئەمرۆ لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دراوه‌، گۆرانی (سێوه‌ سور)ی تەها قادر لە پەخشکردن قەدەغە دەکرێت، ئەمەش دوای ناڕەزایەک کە لەلایەن کلدان و سریانیەکان لەسەر گۆراناییەکە دروست ببوو.

ئەمرۆ یەکشەممە ١٣ی حوزەیران، وەزارەتی رۆشنبیری بە نووسراوی ژمارە ٦٣٩ کە واژۆی بەڕێوبەرى گشتی راگەیاندن و بڵاوکردنەوەی لەسەرە، گۆرانی سێوه‌ سور  قەدەغەکرا.

چونکە وەك لە نووسراوەکە ئاماژەی پێکراوە هەندێ وشەی سریانی لە نێو گۆرانییەکەدا هاتووە کە هیچ پەیوەندیەکی بەو زمانەوە نییە، بەڵکو بە مەبەستی "سوکایەتى و ناوزڕاندن" بەکاردێن ، بۆیە وەزارەتی رۆشنبیری پێیوایە لەگەڵ ستراتیژیەتی حکومەتی هەرێم و گەلی کورد ناگونجێت کە داکۆکی لە پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان دەکات.

وەزارەتی رۆشنبیری داوا لە سەرجەم میدیا بینراو و بیسراوەکان دەکات بە هیچ شێوەیەك گۆرانییه‌كه‌ پەخش نەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین