لە هەڵەبجە تەقینەوەیەک روویدا کوردستانی

نوچەنێت:

لە گەڕەکێکى پارێزگاى هەڵەبجە تەقینەوەیەک روویدا و پۆلیسى ئەو شارەش دەڵێت، بە هۆى تەقینەوەکە کەسێک گیانى لە دەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (14)ى حوزەیرانى (2021)، تەقینەوەیەک لە ناو پارکى گەڕەکى شارەوانى لە هەڵەبجە رووداوە، ئەو هاووڵاتیەى گیانى لە دەستداوە بە هۆى تەقینەوەکە، خەڵکى ئەو شارەیە.

کازم عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەڵەبجە بە رووداو، کە نازانن تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبی چیندراو، یان پشتێنی بۆمبڕێژکراوە یان شتێکی دیکە بووە. دەشڵێت، ئاسایش دۆسیەکەی گرتووەتە ئەستۆ و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.

پەیوەست هەر بەو ڕووداوە دواتر به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایشی هەڵەبجە لەراگەیەندراوێکدا دەڵێت، سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ، گه‌نجێكی له‌دایكبووی (1992) كاتژمێر نۆى سه‌رله‌به‌یانی ڕۆشتوه‌ته‌ پاركه‌كه‌ و دوباخه‌وانی لێبوه‌ دوای  سڵاوكردن له‌ باخه‌وانه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه‌ لێیان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نگێك بیستراوه‌ دوای ئاگاداربوون و گه‌شتنی هێزه‌كانمان به‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌  كه‌سێكه‌ به‌ناوی  ڕێكان ته‌حسین فه‌تاح كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێناوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین