ئەمساڵ (92) کەس لەسەر ڕاوەماسى گیراون کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمشەو قەدەغەکردنى ڕاوەماسى هەڵدەگیرێ و پۆلیسى دارستانیش دەڵێت، ئەو ماوەیەى ڕاوەماسى تێیدا قەدەغە بووە، تا ئێستا (92) کەسمان دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (14)ى حوزەیرانى (2021)، هێمن کەمەرخان بەڕیوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستانى سلێمانى بە ڕۆژنامەنووسانى رایگەیاند: لە کاتژمێر (12:00)ى ئەمشەوە ڕاوە ماسى ئاسایى دەبێتەوە، بەو مەرجەى راوچییەکان پابەندبن بە رێنمایی و مەرجەکانى راوکردنى ماسییەوە.

سەبارەت بە سەرپێچیەکان لە ماوەى قەدەغەکردنى ڕاوەماسى، هێمن کەمەرخان ئاماژەى بەوەکرد، لەماوەی سێ مانگی قەدەغەکردنى راوەماسیدا (92)هاووڵاتی دەستگیرکراون و (243) تۆڕ دەستیانبەسەرداگیراوە لە سنوورى سلێمانى، هەروەها بەسەدان ماسى قەبارە جیاوازیش دواى ئازادکردنیان خراونەتەوە ئاوەوە.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، لەسەرەتاى مانگى بەهار بۆ ماوەى سێ مانگ ماسى گرتن لە ڕاوچییان و خەڵک قەدەغە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین