نێچیرڤان بارزانى هاوخەمى خۆى بۆ سکرتێرى حیزبى شیوعى دەربڕى کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پرسە و سەرەخۆشى لە د. کاوه‌ مه‌حموود، سکرتێری حزبی شیووعیی کوردستان کرد،  بۆ کۆچى دواییی دایکیان و هاوسۆزى خۆى دەربڕى.

ئه‌مڕۆ دووشەممە (14)ى حوزەیرانى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، "له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ د. کاوه‌ مه‌حموود سکرتێری حزبی شیووعیی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی دایکی خولێخۆشبوویان‌، وێڕای پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌یان ده‌ربڕى."

هەروەها بەپێى هەواڵەکەى ماڵپەڕى سەرۆکایەتیى هەرێم، سەرۆکى هەرێم "هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بوورى به‌ بنەماڵە به‌ڕێزه‌که‌یان ببه‌خشێت".

لە بەرامبەردا "د. کاوه‌ مه‌حموود سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانه‌واده‌که‌یان بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، دەربڕی."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین