جه‌مال كۆچه‌ر:  ته‌نیا پشكى هه‌رێم له‌ بودجه‌ كه‌منه‌كراوه‌ته‌وه‌ کوردستانی

سیهام میران، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، كه‌مكردنه‌وه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتى عێراق، ته‌نیا به‌هۆى ئه‌وه‌یه‌ قه‌باره‌ى ته‌واوى بودجه‌كه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 31ى كانوونى دووه‌م چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى عێراقى ئاشكرایان كرد، كه‌ پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌"نوچه‌نێت" روونكردنه‌وه‌ى دا و گوتى، "هەرێمی کوردستان تەنیا نییە لە کەمکردنەوەی بەشەبوجە، بەڵکو بە گشتی بەشە بوجەکان کەمدەکرێنەوە هەرێمی کوردستانیش به‌شێكى له‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ به‌رده‌كه‌وێت، پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021ی عێراق زیاتر لە 164 ترلیۆن دینار بوو، بۆ نزیکەی ١٣٠ ترلیۆن دینار کەمکرایەوە"

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانه‌ شیعانه‌ى ئه‌مڕۆ لێدوانایان له‌ دژى به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان داوه‌، جه‌مال كۆچه‌ر له‌ لێدوانه‌كه‌ى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد، "شیعه‌كان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناڕه‌زایین گوایه‌ هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ راده‌ست ناكات".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین