تاکو ئێستا سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ دەستبەکار نەبووە کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

دوای ئەوەی لە ١٨ی مانگی رابردوودا مونا یوخنا یاقۆ، وەک سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا بەگوێرەی زانیاریەکانی نوچەنێت تاکو ئێستا دەستبەکار نەبووە، سەبارەت بە هۆکارەکەش مونا یوخنا لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنێت دەڵێ، "تاکو ئێستا وادەی دەستبەکاربوونیان بۆ دیاری نەکردووم".

لە ١٨ی مانگی رابردوو مونا یوخنا یاقۆ لەلایەن پەرلەمانی کوردستان وەک سەرۆکی دەستەی سه‌ربه‌خۆى مافی مرۆڤ متمانەی پێدرا و دواتر لە دووی ئەم مانگە لەبەردەم سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد.

سەرچاوەیەك لە دەستەی مافی مرۆڤ بە نوچەنێتی راگەیاند، تا ئێستا ئەم سەرۆکە دەستبەکار نەبووە، ئەو سەرچاوەیە لەبارەی هۆکارەکە گووتی، "نازانین هۆکارەکە چییە".

ئەمرۆ دووشەممە ١٤ی حوزەیران، نوچەنێت پەیوەندی بە مونا یوخنا سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ کرد، ئه‌و له‌ لێدوانه‌كه‌ى گووتی، "پەرلەمان و دەستەکە تاکو ئێستا رۆژێکیان بۆ دیاری نەکردووم تاکو دەست بە کارەکان بکەم، بریاڕ وایە هەفتەی داهاتوو دەستبەکاربم".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین