پەرلەمانى کوردستان داواى زوو دەستپێکردنەوەى خوێندن دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

لیژنەی په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستیی پەرلەمانی کوردستان، داوا لە وەزارەتی پەروەردەى حکوومەتى هەرێم دەکات، ساڵى داهاتوو خوێندن زوو دەست پێبکاتەوە بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو ماوەیە بکرێتەوە، کە قوتابیان بە هۆى کۆرۆنا لە خوێندن دابڕان.

ئەمڕۆ سێشەممە (15)ى حوزەیرانى (2021)، گەلاوێژ عوبێد عوسمان، بڕیارده‌ری لیژنەی په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستیی پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، داوامان لە وەزارەتى پەروەردە کردووە، ساڵی داهاتوو خوێندن زوو دەست پێبکاتەوە تاوەکو قەرەبووى نەخوێندنى وانەی پۆلەکانی یەک و دوو سێ بکرێتەوە.

ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ قەرەبووکردنەوەى ئەو ماوەیەى قوتابیان لە خوێندن دابڕاون، دەکرێ بە هاوکاریی وەزارەتی پەروەردە و رێکخراوە ناحکومییەکان خولیان بۆ بکرێتەوە تا بەهێز بکرێن.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، دوێنێ (14)ى حوزەیران، موسلیم عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و لێکۆڵینەوەی زانستیی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، لەو کاتەوەی کۆرۆنا هاتووە، قوتابی هەیە لە پۆلی سێیەمی بنەڕەتیدایە و هێشتا بە باشی فێری پیتەکان نەبووە، نازانێت بنووسێت و بخوێنێتەوە، ئێمە قوتابی نەخوێندەوار دروستدەکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین