کیم کارداشیان دەیەوێ ببێته‌ پارێزەر رەنگاورەنگ

لاڤین عومەر: نوچە نێت

بۆ جارێ دووەم کیم کارداشیان لەتاقیکردنەوەی یاسا دەرناچێت، ئەو بە نیازە دوای دەرچوونی لەم تاقیکردنەوەیه‌ ئۆفیسی پارێزەریی دابنێت.

گۆڤاری"سیدتی" دوێنێ ١٤ ى حوەزیران بڵاوی کردۆتەوە، جارێکی تر کیم کارداشیان لە تاقیکردنەوەی یاسا دەرنەچووە، كیم بە راشكاوى دانى بە شكستى خۆی هێناوە و گوتوویەتی، "دوای ئەوەی بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە ئۆنلاین ئەنجامم وەرگرتەوە، دان بەوە دەنێم کە شکستم هێناوە لە تاقیکردنەوەدا".

کیم كارداشیان هه‌ستى خۆى له‌به‌رانبه‌ر شكسته‌كه‌ ده‌رده‌بڕێ و ده‌ڵێ، "بەڕاستی ئەوە جێگای بێزارییە، هەست بە دڵتەنگی دەکەم کە ماوەی شه‌ش هەفتەم بە فیرۆ دا لە کۆتایشدا دەرنەچووم".

کیم ئەوەشی راگەیاند، هه‌ر له‌م مانگدا بۆ جاری سێیەم تاقیکردنەوەی له‌ یاسا هەیە،  گوتیشی "چی بۆ داهاتووم باشه‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌م".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین