لاهور شێخ جەنگى: لەگەڵ سەرجەم هێزە کوردستانییەکان پەیوەندییەکى بە هێزمان هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان، لەکۆبوونەوەیەکى لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستن و سەرجەم لێپرسراو و ئەندامانی مەڵبەندەکانی یەکێتیی، جەخت لە یەکڕیزى نێوان لایەنە سیاسییەکان و سەقامگیریى سیاسى و ئاسایشى کوردستان دەکاتەوە و دەشڵێت، "بۆ پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان"، باجى زۆرمانداوە.

لاهور شێخ، جەنگى لە کۆبوونەوەیەکى حیزبەکەیاندا کە پافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکانى یەکێتیش تێدا ئامادەبوو، لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى قەیسبووک لە پەیامێکدا سەبارەت کۆبوونەوەکەیان نووسیوویەتى، "یەکێتیی بە پەیوەندییەکانیدا چۆتەوە ئێستا پەیوەندییەکی دۆستانە و بەهێزی هەیە لەگەڵ سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان هەیە و توانراوە لە ڕێگەی دیدار و سەردانەکانەوە پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنەکان ڕێکبخاتەوە."

دەربارەى هەڵبژاردنى عێراق لە مانگى (10)ى ئەمساڵ، هاوسەرۆکى یەکێتى ئاماژە بەوە دەکات، کە "هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بۆ کورد پرۆسەیەکی چارەنووسسازە، بۆ بەهێزیی پێگەی کورد لە بەغدا و بەدەستهێنانی تەواوی مافەکان لە ڕێگەی خەباتی پارلەمانییەوە، پێویستە لایەنە کوردستانییەکان بە یەکڕیزی بچنە بەغدا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین