فراکسیۆنى گۆڕان: ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم مافێكی دەستوری خەڵكی هەرێمی كوردستانە کوردستانی

نوچەنێت:

فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان، دەربارەى ناردنى پارە لەلایەن بەغداوە، لە ڕاگەیێندراوێکدا داوا دەکات، "دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان داتاو زانیاری و وردەكاریەكانی داهاتە نانەوتییەكان لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی عێراق بە خێرایی وردبینی بكات."

ئەمڕۆ ئێوارى چوارشەممە (16)ى حوزەیرانى (2021)، فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان، سەبارەت بە بڕیارى ناردنى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى عێراق، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئەم هەنگاوە هاندەر بێت بۆ چاكسازی گشتی كە لە بەرنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە."

ئاماژە بەوەش دەکات، "دەبێت حكومەت نەخشەیەكی هەبێت بۆ كۆتایی پێهنان و قەرەبوكردنەوەی لێبڕین و پێدانەوەی پاشەكەوتی موچە بە موچە خۆران."

 

دەقى ڕاگەیێندراوى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان:

پاش بگرەو بەردەیەكی زۆر، دواجار ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاری دا دوای جێبەجێكردنی رێكارەكانی ناو بڕگە و ماددەكانی یاسای  بودجەی ساڵی (2020)ی عێراق، شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێێرێت.

ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم مافێكی دەستوری خەڵكی هەرێمی كوردستانە بەرهەمی كاری هاوبەشی تیمی حكومەتە.

هیوادارین حكومەت و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان داتاو زانیاری و وردەكاریەكانی داهاتە نانەوتییەكان لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی عێراق بە خێرایی وردبینی بكات و ئەركەكانی خۆی لە بەرامبەردا بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەكان جێبەجێ بکات.

ــ ئەم هەنگاوە هاندەر بێت بۆ چاكسازی گشتی كە لە بەرنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە.

ــ دەبێت حكومەت نەخشەیەكی هەبێت بۆ كۆتایی پێهنان و قەرەبوكردنەوەی لێبڕین و پێدانەوەی پاشەكەوتی موچە بە موچە خۆران.

ــ جەخت دەكەینەوە لە ڕوانگەی نیشتیمانیمان بۆ سەرجەم كێشەكانی هەرێمی كوردستان  و چارەسەركردنیان و بە دەستهێنانی دەستەكەوتەكان

ــ پێداگری دەكەین لە شایستە داراییەكان و پاراستنی خاكی هەرێمی كوردستان و  هاوبەشی راستەقینە بۆ مافە دەستوریەكانی خەڵكی كوردستان لەگەڵ حكومەتی عێراق.

  فراكسیۆنی گۆڕان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین