بافڵ تاڵەبانى: یەکێتى پەرۆشى یەکگرتنى هێزى پێشمەرگەیە کوردستانی

نوچەنێت:

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "یەکێتى پەرۆشى بونیادنانى هێزێکى یەکگرتووى بەدسپلین و ڕاهێنراوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (16)ى حوزەیرانى (2021)، بافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکى یەکێتى لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جەیمس سۆرنتۆن، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و کە هەردوولا "سەردانی وەفدی یەکێتی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ناردنی بودجەی ھەرێم و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەنێوان ھێزەکانی ھەرێم و عێراق"، تاتوێکرد.

دەربارەى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە، بافڵ تاڵەبانی "پەرۆشی یەکێتی بۆ بونیادنانی ھێزێکی یەکگرتووی بەدسپلین و راھێنراو دووپاتکردەوە و داوایکرد ھێزەکانی ھاوپەیمانان و بەریتانیا ھاریکاربن و بەشداربن لەپێشخستنی سیستمی سەربازیی لە ھەرێم."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین