سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان یادى شه‌هیدانى 1ى شوبات ده‌كاته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌ په‌یامێكدا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان یادى شه‌هیدان و قوربانیانى 1ى شوبات ده‌كاته‌وه‌ و به‌ پێویستى ده‌زانێ ئه‌م یاده‌ بكرێته‌ هه‌وێنێ یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌یى بۆ خه‌ڵكى كوردستان.

رۆژى یه‌كى شوباتى ساڵى 2004 كه‌ یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن بوو، تیرۆریستان دوو خۆكوژیان نارده‌ ناو مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌كێتی نیشتمانى كوردستان و لقى دووى پارتى دیموكراتى كوردستان. به‌هۆى ئه‌م دوو كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ 103 كه‌س شه‌هیدبوون و 246 كه‌سیش بریندار بوون.

له‌م یاده‌دا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ تویته‌ر په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ ده‌قه‌كه‌ى هاتووه‌:

له‌ یادی شه‌هیدانی ١ی شوباتدا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاکیان داده‌نوێنین. به‌ شکۆوه‌ یادیان ده‌که‌ینه‌وه‌. با یادی شه‌هیدانی سه‌رکرده‌، ئازیزان و خۆشه‌ویستانمان که‌ خوێنیان تێکه‌ڵ بوو، پێکه‌وه‌ شه‌هید بوون، بکه‌ینه‌ هه‌وێنی یه‌کڕیزی و پێکه‌وه‌یی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین