وەزارەتى ڕۆشنبیرى ئەنجامدانى کۆنسێرتى هونەرمەدانى بیانى قەدەغە دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بە نووسراوێک داوا لە وەزارەتى ناوخۆى هەرێم دەکات، ڕێگە بە سازدانى کۆنسێرتى گۆرانى لەلایەن هونەرمەندانى بیانییەوە، لە هەرێمى کوردستان نەدات.

لە نووسراوێکدا لە ڕۆژى (16)ى حوزەیرانى (2021)، کە ئیمزاى حەمەى حەمە سەعید، وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوانى لەسەرە، ئاراستەى وەزارەتى ناوخۆى هەرێم کراوە، تێیدا هاتووە، "وەکو وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان، داوا لە بەڕێزتان دەکەین ڕێگەپێدان بە هیچ هونەرمەندێکى بیانى نەدرێت لە هەرێمى کوردستاندا کۆنسێرتى گۆرانى ساز بکات."

وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان لە نووسراوەکەى دا، جگە لە وەرگرتنى ڕەزامەندى خۆیان، داواش دەکات بەر لە پێدانى مۆڵەت بە هونەرمەندانى بیانى بۆ سازکردنى کۆنسێرتى گۆرانى،  ڕەزامەندى، "سەندیکانى هونەرمەندانى کوردستان"یش وەربگرێت.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین