پاڵەوانی رەنگاورەنگ

لاڤین عومەر: نوچەنێت

ئایجە ئایشەن توران کە ئەکتەرێکی بەناوبانگی تورکە، کۆمەڵێک وێنەی خۆی بێ مکیاژ بڵاوکردۆتەوە هەمان ئەو جوانییەی هەیە کە پێی ناسراوە.

ئەمڕۆ ماڵپەری بغداد تودەی عێراقی کۆمەڵێک وێنەی ئایجە تورانی بڵاوکردۆتەوە کە ئەکتەرێکی بەناوبانگی تورکە لەلای کورد و عەرەب بە دراماکانی ناسراوە. و‌ێنەکانی ئایجە بێ مکیاژە و لەگەڵ ئەوەشدا جوانییە سروشتیەکەی خۆی پاراستووە.

ئەو ئەکتەرە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٢ و لە ساڵی ٢٠١٩ دا خرایە ریزبەندی ئەو ١٠٠ ژنەی کە جوانترین سیمایان له‌ جیهان هەیە و پلەکەی ٩٧ بوو.

لەساڵانی رابردوودا ئایجە لەچەند درامایەکدا بەشدار بووە کە بۆ زمانی کوردی دۆبلاژکراوە لەوانە ( گوڵی ڕەش) و ( پارێزەر).

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین