دەرباز محەممەد: ئەمڕۆ یەکێتى و گۆڕان ڕێککەوتنێکى سیاسى واژۆ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندامێکى خانەى ڕاپەراندنى گۆڕان ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان، واژۆ لەسەر ڕێککەوتنێکى سیاسى دەکەن، کە پێشتر بۆ هەڵبژاردنەکانى عێراق چەندین کۆبوونەوەیان لەبەرەیەوە کردبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە (20)ى حوزەیرانى (2021)، دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ڕاگەیاند، "پاش چەندین کۆبوونەوە و راوێژ و گفتوگۆی ناوخۆیی، سەرەنجام لە (30)ى نیسانى (2021)، ھاوپەیمانی کوردستان لەنێوان گۆڕان و یەکێتی لە کۆمسیۆن تۆمار کرا."

وا بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە واژى بەشە سیاسییەکەى ڕێککەوتننامە بکرێ، ئەندامەکەی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان دەشڵێت، "قۆناغێکی سیاسی نوێیە، بەھیواین بچێتە خزمەتی ھاووڵاتیانی کورستان و باشترکردنی ژیان وگوزەرانی خەڵک." 

دەرباز محەمەد گووتیشى، "ھیوای سەرکەوتن بۆ ھاوپەیمانی کوردستان، ھیوای پابەند بونی ھەردولا بە وردەکاریەکانی رێکەوتنەکە." 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین