تەنها لە حەوت مانگى ئەمساڵ (216) هاووڵاتى بە رووداوى هاتووچۆ مردوون کوردستانی

نوچەنێت:

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتووچۆی هه‌رێم به‌ كوردستان ڕایگەیاند، تەنها له‌ پێنج مانگی رابردوو، (1509) هەزار رووداوى هاتووچۆ تۆمارکراوە، زیاتر لە دوو هەزار هاووڵاتیش لە ئەنجامى ئەم رووداوانە برینداربوونە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (20)ى حوزەیرانى (2021)، عەمید ئەسعەد مەلا کەریم وتەبێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتووچۆی هه‌رێم بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، لە مانگى یەکى ئەمساڵەوە تاوەکو مانگى حەوتى (2021)، (509) رووداوى هاتووچۆ تۆمارکراوە، لە ئەنجامى ئەم رووداوانەش زیاتر لە دوو هەزار هاووڵاتى برینداربوونە و (216) هاووڵاتیش گیانیان لە دەستداوە.

ئەم ئامارە بە بەراورد بە ساڵى ڕابردوو، ژمارەکان زیادکردووە و عەمید ئەسعەد مەلا کەریم ڕاشیگەیاند، به‌راورد به‌ ساڵی پار، له‌هه‌مان ماوه‌، (160) هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، (1710) هەزار هاووڵاتی بریندار بوونە.

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتووچۆی هه‌رێم هۆکارى زۆرى رووداوەکانى هاتووچۆ ئاشکراکرا دەکات و دەڵێت، زۆربه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌به‌ر لێخوڕینى ئۆتۆمبێل بە خێرایی و به‌كارهێنانی مۆبایل له‌لایه‌ن شوفێرانه‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین