جوتیار عادل:  له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتووینه‌ته‌ كۆتایى گفتوگۆكان کوردستانی

 

نوچه‌نێت

جوتیار عادل گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گوتى، "له‌ گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتوونه‌ته‌ كۆتایى و سه‌رجه‌م داتاكانمان پێداون".

جوتیار عادل ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى بۆ كه‌ناڵى كوردستان 24، روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا داوه‌ و له‌ به‌شێكى لێدوانه‌كه‌ى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌واوى زانیارییه‌كانى به‌ به‌غدا داوه‌.

جوتیار عادل ده‌ڵێ، "حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆر شه‌فافانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسوكه‌وتى كردووه‌ و سه‌رجه‌م داتاكانى بۆ كه‌رتى نه‌وت و داهاته‌كانى خستووه‌ته‌ڕوو، به‌شێوه‌یه‌كى زۆر یاسایانه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ گفتوگۆ كراوه‌، ئه‌و ورده‌كارییانه‌ى كه‌ بۆ حكومه‌تى عێراق یان لیژنه‌ى دارایى پێویستى پێى هه‌بووه‌ ئێمه‌ بۆمان باس كردوون و گفتوگۆى له‌سه‌ر كراوه"‌.

جوتیار عادل: ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌وتین به‌دیلمان هه‌یه‌
 

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامى گفتوگۆكانیش جوتیار عادل گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتى، "خۆشبه‌خانه‌ گه‌یشتووینه‌ته‌ ناتوانم بڵێم 100% به‌ڵام گه‌یشتووینه‌ته‌ كۆتایى ئه‌م گفتوگۆیه‌ و  هیوادارین ئه‌و یاسایه‌ به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق كراوه‌، له‌ په‌رله‌مان تێپه‌ڕێت و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى گوته‌بێژى حكومه‌ت باس له‌ ئه‌گه‌رى رێكنه‌كه‌وتنیش ده‌كات و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ حكومه‌ت به‌دیلى خۆى هه‌یه‌ و ده‌ڵێ،  "ئێمە ئومێدەوارین ئەم یاسایە دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت، بەڵام ئەگەر ئەم یاسایە تێنەپەڕی، بێگومان حکومەتی هەرێم پلانی خۆی هەیە، لە کۆتایی ساڵی 2020 بەڕێز سەرۆکی حکومەت وەزارەتی پلاندانان و دارایی راسپاردووە یاسای بودجە دابنرێت، ئێستاش پرۆسەکە بەردەوامە بەپێی؛ ئەو داهاتەی حکومەت هەیەتی بە پشتبەستن بە بەو میکانیزمانەی پەیوەستن بە بابەتی چاکسازی و کەمکردنەوەی خەرجییەکان و رێکخستنەوەی داهاتەکان، ئەگەر نەتوانرا ئەم یاسایە (یاسای بودجەی 2021ـی عێراق) تێپەڕێنرێت، بێگومان بەدیلی دیکە هەیە".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین