لاهور شێخ جەنگى: وەک یەکێتى هاندەرین بۆ یەکخستنى هێزەکانى پێشمەرگە کوردستانی

نوچەنێت:

لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لە کۆنگرەى دووەمى کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکانى کوردستان ڕایگەیاند، "ئێمه‌ وەك یه‌كێتیی هانده‌رین بۆ یه‌كخستنی پێشمه‌رگه‌ و رۆڵمان هه‌یه‌ تیایدا و، ئامانجمانه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌،  هه‌میشه‌، هێزێكی نیزامیی مه‌شق پێكراوی تۆكمه‌ی نیشتمانی بێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (20)ى حوزەیرانى (2021)، هاوسەرۆکى یەکێتى لە کۆنگرەى کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکانى کوردستان وتارێکى پێشکەشکرد و تێدا ئاماژەى بە یەکخستنى هێزەکانى پێشمەرگە کرد تاوەکو ببێتە هێزى نیزامى و  گووتیشى ئەم هێزە، "نه‌ بۆ یٔێمه‌ و نه‌ بۆ كه‌س، ئه‌م هێزه پێویسته‌ پێشمه‌رگە بێت بۆ به‌رگریكردن له‌ به‌ها باڵا كوردستانییه‌كان."

دەشڵێت، "كاتی ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو چین و توێژ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان، قۆڵی خۆمان هه‌ڵماڵین بۆ پاراستنی شكۆی پێشمه‌رگه‌ و، جیاكردنه‌وه‌ی ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌سانی گه‌نده‌ڵ و لاده‌ر و هه‌لپه‌ر‌ست."

لاهور شێخ جەنگى، لەبارەى زەمینەى یەکخستنى هێزى پێشمەرگە زیاتر روونیکردەوە، "ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی وايدەبینين، یه‌كسانی له‌ فه‌رمانده‌یی و مه‌شق و چه‌ك و سه‌ركردایه‌تیكردندا، ده‌توانێت زه‌مینه‌ی یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ بڕه‌خسێنێت. یه‌كگرتنێكی له‌مجۆره‌، بناغه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی كاری سیاسی له‌ كاری چه‌كداری داده‌نێت." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین