وەزارەتى خوێندنى باڵا پەیڕەوى نوێى پێدانى مۆڵەتى خوێندن بڵاوکردەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (21)ى حوزەیرانى (2021)، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى نوێى پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کە تێدا ماددەکاندا مەرج و پێداویستییەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن لە فەرمانگەکانى هەرێمی کوردستان ڕوونکراوەتەوە.
بەپێى پەێرەوە نوێیەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوە زانستى، مۆڵەتى خوێندن لە ناوەوە یان دەرەوە لە لایەن وەزیر یان لایەنى پەیوەندیدار بە فەرمانبەر دەدرێت، بەم مەرجانەى خوارەوە:
ــ دەبێت پلەی وەزیفی فەرمانبەر لە پلە یەک و خوارتر بێت بەپێی خشتەی کارپێکراوی پلەی وەزیفی و مووچە کە لەپاشکۆی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە 22ی ساڵی 2008 ئاماژەی پێکراوە.
ــ وەزیر و ئەوانەی لەم پلەیەدان، ئەندام پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی خاوەن پلەی باڵا/ئەلف و پلەی باڵا/بێ تا لەو پلەیەدان ناتوانن داوای مۆڵەتی خوێندن بکەن، بە پێچەوانەوە بڕوانامەکانیان بۆ یەکسان ناکرێت و هیچ ماف و ئیمتیازاتێکیان پێنادرێت حوکمەکانی ئەم بڕگەیە حەڵەتەکانی پێش بەرکاربوونی ئەم پەیڕەوە ناگرێتەوە.
ــ فەرمانبەر دەبێت بڕوانامەی لە زانکۆ یان دامەزراوەیەک وەرگرتبێت کە لەلایەن وزارەتی خوێندنی باڵا باوەڕپێکراو بێت و راستاندن یان یەکسانکردن بۆ بڕوانامەکەیان کرابێت و دەبێت بڕوانامە و پسپۆڕیی خوێندنی فەرمانبەر پەیوەندیی بە پسپۆڕیی بڕوانامەی خوێندن و کاری فەرمانبەرییەوە هەبێت، فەرمانگەکەشی پێویستی بەم بڕوانامە و پسپۆڕییە هەبێت.
ــ فەرمانبەر دەبێت لە رۆژی داواکردنی مۆڵەتی خوێندن دوو ساڵ خزمەتی کردەیی لە راژە تەواوکردبێت پاش وەرگرتنی دوایین بڕوانامەی پەسندکراوی.
ــ فەرمانبەر دەبێت نووسراوی وەرگرتنی لە یەکێک لە زانکۆ و دامەزراوە باوەڕپێکراوەکان لەلایەن وەزارەت بەدەستهێنابێت.
ــ فەرمانبەر ناتوانێت بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس داوای مۆلەتی خوێندن لە دەرەوەی عێراق بکات.
دەقى پەیڕەوى پێدانى مۆڵەتى خوێندن لە هەرێمى کوردستان:
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment