سەرۆک مسعود بارزانى پێشوازی لە ماتیو تولەر دەکات
نوچەنێت:
سەرۆک مەسعود بارزانى پێشوازی لە باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق کرد، بە پێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، "باڵیۆزى ئەمەریکا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگانەی کە لە ماوەی ڕابردوو بە دەستی چەکدارانی پەکەکە شەهیدکران."
ئەمڕۆ دووشەممە (21)ى حوزەیرانى (2021)، سەرۆک مسعود بارزانى، لە سەلاحەدین لەگەڵ ماتیو تولەر باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق، "بارودۆخی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و مەترسی و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق"، تاوتوێ کرد.
هەروەها باڵیۆزى ئەمرەیکاجەختی لەوە کردەوە "بۆ وڵاتەکەی، سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق بایەخ و گرنگی تایبەتی هەیە و هەرێمی کوردستانیش نموونەیەکە بۆ سەقامگیری و بوژانەوە لەچاو بەشەکانی تری عیراق."
بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى هەرلادوو یەکخستنەوەى هەنگاوەکانى هێزى پێشمەرگە، هەروەها "چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و دانانی ناوەندەکانی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی عێراقی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر" بەرز نرخاند.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment