شێخ جەعفەر مستەفا: ئامادەم بچمە بەردەم دادگا کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر شەڕە تەقەکەى دوو هێزى ئەمنى شەوى ڕابردوو لە سلێمانى، کە بەو هۆیەوە (11) کەس برینداربوون، بەرپرسى هێزەکانى یەکەى (70) ڕاگەیاند، بە ئامادەبوونى نوێنەرانى هێزە ئەمنییەکان و کوڕێکى جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کێشەکە چارەسەرکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە (22)ى حوزەیرانى (2021)، مستەفا چاوەڕش، بەرپرسی یەكەی (70) بە رووداوی راگەیاند، کێشەکەى دوێنێ شەو، بە بەشدارى نوێنەرانى هێزە ئەمنییەکان و نۆزانی كوڕی كاك شێخ چارەسەركرا.

دەشڵێت، هەردوولا ڕێککەوتن ، لایەنی كەمتەرخەم لە رووداوەكەدا رووبەڕووی دادگا ‌و یاسا بكرێنەوە.

هەر ئەمڕۆجەعفەر مستەفا، جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، روداوەکەى دوێنى شەوى رابردوو کۆتایی هاتوە و کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام خەڵکانێک دەیانەوێت گەورەى بکەن.

 جێگرى سەرۆکى هەرێم جەختیشى لەوە کردەوە، هەرکەس لەو رووداوە لەلایەن دادگاوە داوا بکرێت، پێویستە بچێتە بەردەم دادگا و کەس لەسەرووى یاساوە نییە.

ئەگەرچى جەعفەر مستەفا ڕەتى دەکاتەوە کچەى ئەو تەقەى کردبێ و دەشڵێت، ئەسڵەن ئەو دەبێت سکاڵا تۆمار بکات، بەڵام ئەگەر کچەکەم و تەنانەت خۆشم لەلایەن دادگاوە داوا بکرێین ئامادە دەبین.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین