پۆلیسى هەولێر: تۆمەتبارێکى مەترسیدارمان دەستگیر کرد
نوچەنێت:
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، هێزەکانیان لە کاتى هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک، ناوبراو "بە نارنجۆکى دەستى ڕووبەڕووی پۆلیس بۆتەوە، بەڵام نەتەقیوەتەوە،" و هیچ زیانێکى نەبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە (22)ى حوزەیرانى (2021)، بەرێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارێكیان بەناوی (هـ. ص. ا) دەستگیركردووە، كە بەپێی ماددە (495) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
پۆلیسى هەولێر، لە ڕاگەیێندراوەکەیدا تۆمەتبارەکە بە "مەترسیدار" ناودەبات و دەشڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنیدا، "نارنجۆکێکی دەستیی گرتووەتە تیمەكانی پۆلیس، بەڵام خۆشبەختانە نەتەقییەوە و بێ زیان بوو، بۆیە هەر زوو هێزەكانی پۆلیس لێی هاتنە دەست و وێڕای دەستگیركردنی تۆمەتبار، دەستیان بەسەر دوو نارنجۆك و چەكێك و بڕێك ماددەی هۆشبەردا گرت".
هەروەها دەشڵێت، تۆمەتبارەکە رێكاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و دراوەتە دادگا.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment