ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانییەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ ئێوارەى سێشەممە (22)ى حوزەیران، هەروەک لە روونکردنەوەکەى ئاسایشی سلێمانی دا هاتووە هێزە چەکدارەکە بە "بەتەقەکردن رووبەڕووی ھێزەھاوبەشەکە بوونەوەو سەرەئەنجام شەش کارمەندی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و كارمەندێکی هێزە كانى فریاكه وتنى بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى سلیمانى برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران بەمەبەستی چارەسەر."
دەقی روونکردنەوەى بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی:
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیەوە
سەعات ( ١١:٣٠ ) شەوی ٢١/٢٢/ ٦/٢٠٢١ ھێزەکانمان بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزەئەمنییەکان لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لەئەرکێکی رەسمیدا بوون ، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی شارەکەمان لەسەر شەقامی جەواھیری لەگەڕەکی سەرچنار .
شۆفێرێک پابەندنابێت بەڕێکارو رێنماییە یاساییه كان و پاش گرفت دروستکردن ، ھێزێکی چەکدار بەشێوازێکی دەرچوون لە یاسا بەکاردەھێنێت و ھەڵدەکوتنە سەر ئەو ھێزە ئەمنییەی کە لەئەرکدا بوون و بەتەقەکردن رووبەڕووی ھێزەھاوبەشەکە بوونەوەو سەرەئەنجام شەش کارمەندی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و كارمەندێکی هێزە كانى فریاكه وتنى بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى سلیمانى برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران بەمەبەستی چارەسەر .
ئێمە لە کاتێکدا ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم رووداوە نەخوازراوە دەخوازین رێوشوێنە یاسییەکان بۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە جێدەھێڵین و ھەموولایەک دڵنیادەکەینەوە ھەرگیز دەستبەرداری ئەرکی نیشتمانی خۆمان نابین لەپاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان و ئارامی شار و لەو پێناوەشدا ئامادەی ھەموو قوربانییەکین
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment