فەلاح مستەفا: سەردانى سەرۆکى هەرێم بۆ ئوردن ئامانج لێى دروستکردنى تێگەیشتنێکى هاوبەشە کوردستانی

نوچەنێت:

ڕاوێژکارێکى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئامانجى سەردانییەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئەو سەردانەیە هەر لە چوارچێوەی جمووجۆڵە دیپلۆماسییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان، هەروەها دروستکردنی تێگەیشتنی هاوبەش لەسەر ئەو پرسانەی کە جێگەی بایەخی هەردوولایە.

فەلاح مستەفا، ڕاوێژکارى باڵاى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر سەردانە فەرمییەکەى نێچیرڤان بارزانى بۆ ئوردن، بە رووداوى ڕاگەیاند، پرسى پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شانشینی ئوردنی هاشمی، هەروەها پرسی سەقامگیریی ناوچەکە، تێگەیشتنی سیاسی، پرسی تیرۆر و شەڕی تیرۆر و ئایندەی ناوچەکە.

لە بارەى ڕۆڵى ئوردەن لە ناوچەکە، فەلاح مستەفا باسى لەوەشکرد، شانشینی ئوردنی هاشمی پێگەیەکی بەهێزی هەیە لە رۆژئاوا و لەلایەن ئەمریکا، لە ماوەیەکی نزیکدا خاوەن شکۆ پاشای ئوردن سەردانی بۆ ئەمریکا دەبێت، بە یەکێک لەو بەرپرسە باڵایانەی کە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دەبێت.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، دوێنێ سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، کە ڕۆژى چوارشەممە (23-6-2021) سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە فەرمى سەردانى ئوردەن دەکات و لەگەڵ شا عەبدوڵڵاى دووەم کۆدەبێتەوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین