بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان: قەدەغەکردنى چەک هەڵگرتنى بێ مۆڵەت کارێکى زەحمەتە کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر هەڵگرتنى چەکى بێ مۆڵەت، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، زیاتر لە (20) هەزار هاووڵاتى لە هەرێمى کوردستان مۆڵەتى یاسایى چەک هەڵگرتنیان پێیە، بەبێ ئەوەى سەر بە یەکە ئەمنى و سەربازییەکان بن.

ئەمڕۆ چوارشەمەە (23)ى حوزەیرانى (2021)، موقدەم کارزان ئەمیر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، 80٪ی ئەو رووداوانەی کوشتنیان لێ دەکەوێتەوە لە رێگەی بەکارهێنانی چەکی گەرمەوەیە، چەند هەوڵێک دراوە بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت، بەڵام بنبڕکردنی دیاردەی چەکهەڵگرتن و چەکی بێمۆڵەت کارێکى زەحمەتە. 

بەشێک لەو ڕووداوانەى ڕوودەدەن، دواتر بە ئاشتەوایى عەشایریى چارەسەر دەکرێن، موقدەم کارزان ئەمیریش دەڵێت، لەناو یاسای پۆلیس و یاسای سزاداندا هیچ شتێک بە ناوی ئاشتەوایی عەشایریى نییە. 

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەشڵێت،  لە (2020)دا دەستبەسەر (661) چەکی بێ مۆڵەتدا گیرا، هەروەها دەستیش بەسەر سەدان چەکدا گیراوە کە لەلایەن قاچاخچییەکانەوە مامەڵەیان پێوە کراوە، چەکەکانیش لە دەرەوە بەشێوەی قاچاخ دەهێنرێن، هەر لە ساڵی رابردوودا (260) حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن تۆمارکراون کە بەگوتەی پۆلیس (90٪)یان بە چەک بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین