فەرمانگەى میدیا و زانیارى: کەناڵى الحرە پشتیان به زانیاریی نادروست به‌ستووه
نوچەنێت:
دواى بڵاوکردنەوەى ڕاپۆرتێکى ئەو کەناڵە لەسەر شەڕى نێوان هێزى پێشمەرگە و پەکەکە، فەرمانگەى میدیا و زانیارى لە روونکردنەوەیەکدا ناوەڕۆکى ئەو ڕاپۆرتە ڕەتدەکاتەوە و دەشڵێت، " لە ڕاپۆرته‌كه‌دا كه‌وتوونەته چه‌ندین هه‌ڵەوە، كه پشتیان به زانیاریی نادروست به‌ستووه به‌بێ ئه‌وه‌ی له ڕاستییه‌كان دڵنیا ببنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی كاری پیشه‌یی رۆژنامەوانییە."
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ى فەرمانگەى میدیا و زانیارى:
ڕۆژی 22ی حوزه‌یرانی 2021، كه‌ناڵی (الحره - العراق) ڕاپۆرتێكی له ماڵپەڕەکەی دا بڵاو كردۆ‌ته‌وه، كه تێیدا ئاماژه‌ی به ئاڵۆزییه‌كانی ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و توركیا و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه.
بەداخەوە لە ڕاپۆرته‌كه‌دا كه‌وتوونەته چه‌ندین هه‌ڵەوە، كه پشتیان به زانیاریی نادروست به‌ستووه به‌بێ ئه‌وه‌ی له ڕاستییه‌كان دڵنیا ببنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی كاری پیشه‌یی رۆژنامەوانییە.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەم جۆره پڕوپاگه‌نده نادروستانه بە توندی ڕه‌تده‌كاته‌وه و پێی وایه ئه‌م ڕاپۆرته لایه‌نگیری تێدایه و ڕه‌چاوی كه‌مترین پێوه‌ره‌كانی كاری ڕۆژنامه‌وانی بێلایه‌نی نه‌كردووه، هاوکات جه‌خت دەکاتەوە بەردەوام هاوكاری هه‌موو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دەکات بۆ ڕووماڵكردنی ڕووداوه‌كان به شێوه‌ی پیشه‌یی و بێلایەنانە به مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان وه‌ك خۆی.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
23ـی حوزه‌یرانی 2021

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment