لە نێوان خەڵکى گوندى شێنێ و هێزێکى پەکەکە شەڕە تەقە دروست دەبێ
نوچەنێت:
لە گوندێکى سەر بە ناحیەى هەڵشۆ لە نێوان چەکدارانى پەکەکە و خەڵکى ئەو گوندە شەڕە قەتە دروستبووە و هاووڵاتییەکیش بریندارە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (24)ى حوزەیرانى (2021) لە گوندى شێنێ-ی ناحیەى هەڵشۆ سەر بە قەزاى پشدەر، شەڕ لە نێوان هێزێکى پارتى کرێکارانى کوردستان و خەڵکى ئەو گوندە ڕوویداوە، بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان گوندنیشینێک بە سەختى بریندارە و ئێستا ڕەوانەى نەخۆشخانەى قەڵازدێ کراوە.
بەکر بایز، قایمقامی پشدەر بە کوردستان24 ڕاگەیاندووە، ئەم شەڕە روویداوە و ڕاستە، چەکدارانی پەکەکە بە نایاسایی داوای گومرگیان لە مەڕوماڵاتی گوندنشیان کردووە، ئەوانیش قبوڵیان نەکردووە و شەڕ روویداوە، دواتر هێزەکەى پەکەکە تەقەیان بەڕووى گوندنیشینەکان دا کردووە.
ئەو هاووڵاتییەى بریندارە (ناوى فەقێ حەمەد ئیسماعیل)ـە، خەڵکى گوندى زەڵێ-یە، دواى ئەوەى هێزێکى پەکەکە داواى گومرگى لێ دەکەن، شەڕە تەقە لە نێوانیان ڕوودەدات.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment