ئه‌ساڵه‌: به‌سه‌رهاتم بگێڕمه‌وه‌ كه‌س باوه‌ڕم پێناكات رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگى سوورى ئه‌ساڵه‌ نه‌سرى به‌ نیازه‌ بیره‌وه‌رییه‌كانى خۆى بنووسێته‌وه‌ و ده‌شڵێ، "ده‌زانم ئه‌گه‌ر به‌سه‌رهاتم بگێڕمه‌وه‌ كه‌س باوه‌ڕم پێناكات".

حه‌ز ده‌كات به‌سه‌رهاتى بكرێته‌ فیلمى هیندى

ئه‌ساڵه‌ ئاشكراى كردووه‌، به‌هۆى یه‌كێك له‌ ژنه‌ نووسه‌ره‌كان بیره‌وه‌رییه‌كانى خۆى ده‌نووسێته‌وه‌. چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیشه‌ ده‌ستى به‌م كاره‌ كردووه‌.

ئه‌ساڵه‌ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانى هیچ كه‌سێك زامدار ناكات و ناوى كه‌س به‌ خراپه‌ نابات و ده‌شڵێ، "ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ى من شیاوى ئه‌وه‌یه‌ بكرێته‌ فیلمى هیندى چونكه‌ ئه‌گه‌ر بگێڕمه‌وه‌ كه‌س باوه‌ڕم پێناكات".

 

 


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین