جارێکى تر هێرش کرایەوە سەر هەولێر کوردستانی

نوچەنێت:

بۆ جارى سێیەم بە درۆن هێرش دەکرێتە سەر شارى هەولێر و لە گوندێکى نزیک هەولێر یەکێک لە درۆنەکان بەر خانووى هاووڵاتییەک کەوتوو و دوو دانەى دیشکە لە دەربەندى گۆمەسپان کەوتوونەتەخوارەوە.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە (26)ى حوزەیرانى (2021)، لە رێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر هەولێر و لە نزیک گوندی براغ، لە نزیک کۆنسوڵخانە نوێیەکەی ئەمریکا، بەر خانووى ماڵێک کەوتووە.

هەر پەیوەست بەو هێرشەى ئەمڕۆ بەیانى، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بە رووداوى ڕاگەیاندووە، دوو هێرشی دیکەش لەو شێوەیە ئەنجامدراوە، بەڵام ئەوان لە نزیک گۆمەسپان روویداوە.

بەپێى هەواڵێکى کورستان24،  یەکێک لە مووشەکەکان بەر ماڵێک کەوتووە و تەقیوەتەوە زیانى بە دوو ئۆتۆمبێل گەیاندووە، یەکێکی دیکە لە هەمان گوند بەر خانوویک کەوتووە و نەتەقیوەتەوە، تەنها زیانی مادی هەبووە، دوو مووشەکەکەی دیکەش لە دەربەندی گۆمەسپان کەوتوونەتە خوارەوە و تەنها یەکێکیان تەقیوەتەوە.

هێرشەکان لە ڕێگەى سێ درۆنى تى ئێن تى ڕێژکراو ئەنجامدراون، دووانیان تەقینەتەوە و ئەوتریان نەتەقیتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین